تەندروستیی سلێمانی: مانگی رابردوو 570 چارەخواز لە سەنتەری حەساسیەت و رەبۆ بینراون و چارەسەرکراون

تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، “مانگی رابردوو 570 چارەخواز لە سەنتەری حەساسیەت و رەبۆ بینراون و چارەسەرکراون”.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، مانگی رابردوو لە شاری سلێمانی 570 نەخۆش بۆ وەرگرتنی چارەسەر سەردانی سەنتەری حەساسیەت و رەبۆیان كردووە.

باس لەوەش دەکات، لەو ژمارەیە، 298 یان نەخۆشیی كۆئەندامی هەناسەیان هەبووە و 272 یان نەخۆشیی پێست و هەستیارییان هەبووە،270 یان نێر و 300  یان مێ بوون.

بەپێی ئاماری تەندروستیی سلێمانی، هەر لەو ماوەیەدا و لە هەمان سەنتەر 152 حاڵەتی رەبۆ و 8 ئەنفلۆنزا و 25 حاڵەتی نەخۆشیی لوت و هەوكردنی گیرفانەكانی لوت و 102 حاڵەتی نەخۆشییەكانی كۆئەندامی هەناسەدان، هەروەها 130 حاڵەتی هەوكردنی پێست و ئەكزیما و 140 حاڵەتی نەخۆشییەكانی پێست تۆماركراون.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی: ئەمڕۆ یەکەم کاروانی حاجییانی سلێمانی بەرەو سعودیە بەڕێدەکەوێت

وتەبێژی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ حاجییانی سلێمانی، کە ژمارەیان 147 کەسە بەرەو سعودیە بەڕێدەکەون. دانا محەمەد،…
Total
0
Share