سودانی: میراتی سەرۆک مام جەلال پاڵنەرێکە بۆ چەسپاندنی بەهاکانی دادپەروەریی و ئازادی

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بەبۆنەی هەشتەمین ساڵیادی کۆچی دوایی سەرۆک مام جەلال، پەیامێکی ئاڕاستەی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرد.

محەمەد شیاع سودانی لە پەیامەکەیدا، رۆڵی نیشتیمانی و خەباتگێڕی سەرۆک مام جەلالی بەبیرهێنایەوە، کە چۆن لەگەڵ هێزە نیشتمانییە جیاجیاکاندا لە پێناو ئازادیی عێراق و شکۆی گەلەکەی، رووبەڕووی دیکتاتۆرییەت بوونەوە.

جەختی لەوەشکردەوە، کە میراتی  سەرۆک مام جەلال پاڵنەرە بۆ کارکردن لە پێناو چەسپاندنی بەهاکانی دادپەروەری، ئازادی و بەهێزکردنی بنەما دەستووریی و یاساییەکان، کە نوێنەرایەتی چەترێکی سەرەکیی دەکات بۆ هەموو عێراقییەکان.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سۆران عومەر: بەبێ هاوتاكردنی خانەنشینی لەم حەوت مانگەدا مووچە 96 ملیار دینار زیادیكردووە

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بەبێ پلەبەرزكردنەوە و دامەزراندنی خۆبەخش و وانەبێژ و گرێبەستەكان و هاوتاكردنی خانەنشینی لە…
Total
0
Share