یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان دیاریکرا

شارەزایەکی بواری کەشناسی و گەردونناسی یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان دیاریدەکات.

سالار حاجی عەلی، شارەزای بواری کەشناسی و گەردونناسی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ڕۆژی 27ـی 5ـی 2026، دەبێتە یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان، چونکە لە بەرواری 16ـی 5ـی 2026، چەند کاتژمێرێک دوای نوێژی خەوتنان، مانگ نوێدەبێتەوە و لە هیچ وڵاتێک نابینرێت.

ڕاشیگەیاند، لە ئێوارەی ڕۆژی 17ـی مانگ، هیلالی مانگ بە ئامێری (تەلەسکۆپ) دەبینرێت، دواتر لە هەمان ڕۆژ، واتە بەرواری 17ـی 5، نوێبوونەوەی هیلالی مانگ لە کاتژمێری (19:30:00) لە 1.1% دەبینرێت، واتە لە ڕۆژی 18ـی مانگ و ڕۆژەکانی دیکە، فەریزەی حەج دەستپێدەکات، تا ڕۆژی 26ـی 5، دەبێتە کۆتا ڕۆژ و ڕۆژی دواتر 27ـی 5، بە یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان هەژماردەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سامان بەرزنجی: تەنها یەک حاڵەتی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون لە هەرێم تۆمارکراوە

وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، تەنها یەک حاڵەتی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون لە هەرێم تۆمارکراوە. سامان بەرزنجی، وەزیری…
زیاتر ببینە

بە نوێنەرایەتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی وەفدێكی یەكێتی بەشدارییان لە پرسەی قوربانیانی رووداوە خەمناكەكەی گەرمیان كرد

ئەمڕۆ بە نوێنەرایەتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە كەلار، شێخ ئەحمەد حەمە كەریم ئەندامی مەكتەبی…
Total
0
Share