قوباد تاڵەبانی: مام جەلال تەنیا باوکی ئێمە نەبوو بەڵکو باوکی شۆڕشێک و مامی هەمووان بوو

قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، “مام جەلال تەنیا باوکی ئێمە نەبوو، بەڵکو باوکی شۆڕشێک بوو، مامی هەمووان بوو”.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەمیانی رێوڕەسمی هەشتەمین ساڵیادی کۆچی دوایی سەرۆک مام جەلالدا لە زانکۆی سلێمانی رایگەیاند، ” مام جەلال موڵکی هەموو عێراق بوو، هێندە بەس نییە کە پابەندبین بە رێبازەکەیەوە، بەڵکو جێبەجێکردنی بەرنامەکەی گرنگە”.

وتیشی، “مام جەلال باوەڕی تەواوی ئازادیی رادەربڕین، راگەیاندنی ئازاد، ئاشتی و یەکسانی لەنێوان ژن و پیاودا هەبوو، هەروەها خەباتی لەپێناو ئەو ئازادییەدا کرد، بڕواشی بەسەروەریی یاسای هەبوو”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەگەر لۆجیکی مام جەلال پەیڕەو بکەین، دەتوانین بە ئاسانی رووبەڕووی کێشەکان ببینەوە و تێیان بپەڕێنین، هەروەها پێویستە سوود لە نووسین و دیدگای مام جەلال وەربگرین بۆ ئەوەی زیاتر پێشبکەوین”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share