سەرۆكایەتیی هەرێم پەیامێك بڵاودەكاتەوە

سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان لەبارەی دۆخی سوریاوە پەیامێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، “داوا لە هەموو لایەك دەكەین زمانی دیالۆگ و چارەسەری ئاشتییانە بگرنەبەر، بەشێوەیەك دادپەروەری و یەكسانی بۆ هەموو پێكهاتەكانی سوریا، لەوانە گەلی كورد، دەستەبەربكات، هەروەها بەشداریی كارایان لە داڕشتنی داهاتووی وڵاتدا مسۆگەربكات.

لە پەیامەكەی سەرۆكایەتیی هەرێمدا هاتووە، ئێمە لە هەرێمی كوردستان بە بایەخێكی زۆرەوە چاودێریی پێشهاتەكانی سوریا دەكەین و داوا لە هەموو لایەك دەكەین زمانی دیالۆگ و چارەسەری ئاشتییانە بگرنەبەر، بەشێوەیەك دادپەروەری و یەكسانی بۆ هەموو پێكهاتەكانی سوریا، لەوانە گەلی كورد دەستەبەر بكات، هەروەها بەشداریی كارایان لە داڕشتنی داهاتووی وڵاتدا مسۆگەربكات.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، هەرێمی كوردستان لە چوارچێوەی عێراقدا پابەندیی خۆی بە پاراستنی پەیوەندیی هاوسەنگ و كاركردن بۆ بەهێزكردنی هاوكاریی هەرێمی و نێودەوڵەتی بۆ دڵنیابوون لە سەقامگیریی سوریا دووپاتدەكاتەوە و هەموو ململانێیەك كە دۆخی ناوچەكە ئاڵۆزبكات رەتدەكەینەوە، هەروەها جەخت لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و بەرژەوەندیی هەموو گەلان و پێكهاتەكانی ناوچەكە دەكەینەوە.

دەشڵێت، “لە كاتێكدا پێشهاتەكان خێران، جەخت لە گرنگیی یەكخستنی هەوڵە نێودەوڵەتی و هەرێمییەكان دەكەینەوە بۆ دڵنیابوون لە داهاتوویەكی سەقامگیر بۆ سوریا و بۆیە داوا لە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی و وڵاتانی ناوچەكە دەكەین رۆڵی خۆیان بۆ چارەسەری ئاشتییانە بگێڕن،‌ هەروەها پشتگیریمان بۆ خواستەكانی گەلی سوریا بۆ ئاشتی و ئازادی، دووپاتدەكەینەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رێباز حەملان: پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم راستەوخۆ لەلایەن بەغدادەوە هیچ بنەمایەكی دەستووری نییە

یاریدەدەری سەرۆكی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم راستەوخۆ لەلایەن بەغدادەوە هیچ بنەمایەكی دەستووری نییە و دەشڵێت،…
زیاتر ببینە

خالید شوانی: دابەشكردنی زەوییە كشتوكاڵییەكانی كورد و توركمانی كەركوك ڕاگیرا

وەزیرێكی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق، کارکردن بە بڕیاری دابەشکردنی زەوییەكانی کەرکوک ڕاگرت، بەوەش دابەشكردنی زەوییە كشتوكاڵییەكانی كورد…
Total
0
Share