بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خزمەتگوزاریی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانییانی سیاسی لەبارەی هەوڵی لێخۆشبوون لە قەرزی پێشینەی خانووبەرە و نیشتەجێبوون، ئاگادارییەک بڵاودەکاتەوە.
لە نووسراوەکەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خزمەتگوزاریی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانییانی سیاسیدا هاتووە، بەمەبەستی سەرخستنی هەوڵی لێخۆشبوون لە قەرزی پێشینەی خانووبەرە و نیشتەجێبوون بۆ کەسوکاری شەهیدان، “هاوسەر، دایک و باوک، کچ و کوڕ، خوشک و برا”، هەروەها “زیندانیکراو و گیراوی سیاسی، بەرکەوتوانی چەکی کیمیایی، خودی خۆیان”، بەزووترین کات سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی سنوورەکانیان بکەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ گەیاندنی زانیارییەکان بەپێی فۆڕمی هاوپێچکراو، بەزووترین کات سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی سنووری خۆیان بکەن.