هەسەدە: زیانێکی زۆرمان بە چەکدارانی حکومەتی دیمەشق گەیاند و دەیان قوربانییان هەیە

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات رایدەگەیەنێت، لەم هێرشەی دوایی هێزەکانی دیمەشقدا، زیانێکی زۆریان بەو هێزانە گەیاندووە و دەیان قوربانییان هەیە.

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) بڵاویکردەوە، هێزەکانمان زیانێکی زۆریان بە هێزە چەکدارەکانی سەر بە حکومەتی دیمەشق گەیاند، کە هەوڵیاندەدا هێرشبکەنە سەر بەنداوی تشرین و لادێکانی دەورووبەری، لە ئەنجامدا دەیان قوربانییان هەیە.

ئاماژەی بەوەشکرد، هێزەکانمان ژمارەیەک ئۆتۆمبێل و زرێپۆشیان لەناوبرد، کە لە هێرشەکەدا بەکارهێنراون، ئەمەش لە چوارچێوەی هەوڵەکانمان بۆ بەرپەرچدانەوەی هەوڵە دووبارەبووەکان بۆ تێکدانی سەقامگیریی ناوچەکە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری سامانە سروشتییەکان: حکومەتی عێراق دژی رێککەوتنەکانمانە لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان

وەزیری سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، وەزارەتی نەوتی عێراق، دژی رێککەوتنەکانی هەرێمە لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان. کەمال محەمەد، وەزیری…
Total
0
Share