یەکێتی و پارتی کۆدەبنەوە

بڕیارە ئەمڕۆ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئاستی بالا کۆببنەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان سەرۆکایەتیی کۆبوونەوەکە دەکەن.

هەر بە گوێرەی زانیارییەکان، لە کۆبوونەوەکەدا کە لە پیرمام بەڕێوەدەچێت، گفتوگۆ لەبارەی پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم دەکرێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەکتەبی سیاسیی یەکێتی: پشتیوانیی خۆمان بۆ رۆژنامەنووسانی وردبین و راستبێژ دووپاتدەكەینەوە

لە ساڵڕۆژی رۆژنامەگەری کوردیدا مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، پشتیوانی رۆژنامەنووسانی وردبین و راستبێژ دەکەن. مەکتەبی سیاسیی…
Total
0
Share