سەرچاوەیەک: حکومەتی عێراق لەسەر مووچەی مانگەکانی حەوت و هەشت کۆدەبێتەوە

سەرچاوەیەک ئاشکرایکرد، سبەینێ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆدەبێتەوە و ئەگەر هەیە بڕیار لەبارەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمەوە بدرێت.

بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەیەک، سبەینێ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆدەبێتەوە و لە پەراوێزی کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی چارەنووسی مووچەی مانگەکانی حەوت و هەشتی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت.

وتیشی، ئەمە یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانە لە پاش دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم و ئەگەر هەیە سبەینێ بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگەکانی حەوت و هەشت بدرێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی سلێمانی: شۆفێرێک پابەند نەبووە بە ڕێنماییەکان هێزێکی چەکداری بەکارهێناوە

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی لەسەر ڕووداوەکەی شەوی ڕابردووی گەڕەکی سەرچنار ڕایگەیاند، “شۆفێرێک پابەند نەبووە بەڕێکار و رێنماییە ياساييەكان و…
Total
0
Share