لە رووداوێکی هاتوچۆدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا

لەسەر رێگای سەرەکی بەغداد – کەرکوک ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕاو بەهۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەستدا کەسێکی دیکەش برینداربوو.

درەنگانی شەوی رابردوو لە رووداوێکی هاتوچۆدا ئۆتۆمبێلێکی جۆری لاندکروزەر لەسەر رێگای نێوان کەرکوک – بەغدا و لە نزیک گوندی عوسەج وەرگەڕا و بەهۆیەوە سێ سەرنیشینی ئۆتۆمبێلەکە گیانیان لە دەستدا و یەکێکی دیکەش بریندار بوو.

بەپێی زانیارییەکان، ئۆتۆمبێلەکە لە بەغدادەوە بەرەو کەرکوک هاتوو و بەهۆی تیژڕەوییەوە کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و وەرگەڕاوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمەڵەی داکۆکی لە کرێنشینان: هیچ ئاسۆیەکی روون نییە بۆ ئەو پرۆژە نیشتەجێبوونانەی بڕیارە بەسەر کرێنشیناندا دابەشبکرێت

سکرتێریی گشتیی کۆمەڵەی داکۆکی لە مافی کرێنشینان رایگەیاند، ئەو پرۆژەی یەکەی نیشتەجێبوونانەی بڕیارە بەسەر کرێنشیناندا دابەشبکرێت ماوەی 13…
Total
0
Share