بەغداد بڕی 57 ملیار دیناری شایستە داراییەکانی گەنمی جوتیارانی هەرێمی رەوانەکرد و بڕیارە لە سبەینێوە دەست بە دابەشکردنی بکرێت.
نەسرین ئەحمەد بەڕێوەبەری سایلۆکانی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “بەغداد بڕی 57 ملیار دیناری وەک بەشی یەکەمی شایستە داراییەکانی گەنمی ئەمساڵی جوتیارانی هەرێمی ناردووە و لە سبەینێوە دەست بە دابەشکردنی دەکەین”.
ئاماژەی بەوەشکرد، بڕی پارەکەبە شێوەیەک دابەشکراوە، 25 ملیار دیناری بۆ جوتیارانی سلێمانی، هەولێر 20 ملیار دینار و دهۆک 12 ملیار دینار.
ئاشکراشیکرد، پارەکە بەپێی ژمارەی کۆبۆن و بە نۆرە بەسەر جوتیاراندا دابەشدەکرێت.