ئاری هەرسین: پارتی بەشداریی هەڵبژاردن دەکات

ئاری هەرسین بەرپرسی لقی 4 ی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، پارتی بەشداریی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکات.

ئاری هەرسین لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەبۆنەی ساڵرۆژی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەردانی مەڵبەندی یەکی سلێمانیمان کرد، باسی ئەوەمانکرد لە پاڵ یەکە ئیدارییەکاندا بەرپرسین لە دروستکردنی کەشێکی ئارامی سیاسەتکردن لە شارەکەدا.

ئاماژەی بەوەشکرد، سەبارەت بە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان، لەلایەن سەرۆکایەتیی هەرێمەوە دیارییدەکرێت، ئێمە وەک پارتی هەمیشە ئامادەی هەڵبژاردن بووین بەڵام تێبینیمان هەبووە، لە ئێستادا بەو رێوشوێنانەی دیاریکراون لەلایەن کۆمسیۆنەوە، بەڵی بەشداریی هەڵبژاردن دەکەین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم: وەزارەتی سامانە سروشتییەکان راسپێردرا بۆ جێبەجێکردنی رێکارەکانی رادەستکردنی نەوت

ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و گفتوگۆی لەبارەی سێ پرسەوە کرد. لە بڕگەی…
Total
0
Share