زانکۆی ئەمریکی روونکردنەوە دەدات

زانکۆی ئەمریکی لە عێراق، سلێمانی، روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.

زانکۆی ئەمریکی لە عێراق، سلێمانی، روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، دیداری كوردناسی بە مەبەستی گفتوگۆکردنی زانستییانە بۆ ناسین و ناساندنی کەلتوور و مێژووی گەلی كورد و زمان و ئەدەبەکەی بەڕێوەچوو، میوانەکان لە هەر چوارپارچەی کوردستان، ئەورپا و ئەمریکاوە هاتبوون، یەکێک لە میوانەکان گروپی میوزیكیی “هونەرگەها وڵات” بوو کە لە رۆژئاوای کوردستانەوە ئامادەبوون و لە سێیەم رۆژی ئەو دیدارەدا بە چەند کارێکی موزیک و شانۆ بەشداربوون.

زانکۆکە دەڵێت، لە بڕگەیەکدا وەک هێمایەک بۆ رزگاربوونی ژنان لە ستەم “بورقە” دادەکەنن و جلە کوردیەکانیان دەردەکەوێت وەک هێمایەك بۆ كۆتاییهاتنی ستەمی رێکخراوێک کە دژ بە بەها بەرزەكانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام وەک ئازادی و پێکەوەژیان و مرۆڤدۆستی کاریکردووە.

دەشڵێت، رۆڵی زانکۆ لەم دیدارەدا کۆکردنەوەی را و دەنگە جیاوازەکانە بە بێ هاندان یان سانسۆرکردن بەپێی یاسا و پاراستنی ئازادیی ئەکادیمی، لەم رووەشەوە زانکۆ بەرپرسیار نییە لە ناوەڕۆکی باس و نمایشەکان، بە دڵنییاییەوە لەم زانکۆیە رێزی تەواومان بۆ بەها ئایینی و کۆمەڵایەتییەکان داناوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فەرمانبەرانی گرێبەست داوای بەهەمیشەییکردنیان دەکەن و هۆشداری دەدەنە حکومەت

فەرمانبەرانی گرێبەستی هەرێمی کوردستان، نووسراوێکیان ئاراستەی حکومەتی هەرێم ‏کردووە و داوای بەهەمیشەییکردنیان دەکەن، هەروەها هۆشداریدەدەن لە ئەگەری ‏دانەمەزراندنیان،…
Total
0
Share