بەغداد ئەلیەوم: هەرێم و بەغداد لە رێککەوتن نزیکن و مووچە دەنێردرێت

ماڵپەڕی بەغداد ئەلیەوم رایدەگەیەنێت، رێککەوتنی حکومەتی هەرێم و بەغداد لەبارەی نەوت و مووچەوە نزیکە و پاش رێککەوتنیان، راستەوخۆ مووچە دەنێردرێت.

ماڵپەڕەکە لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاویکردووەتەوە، گفتوگۆکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق لە بەغداد، چووەتە قۆناغی کۆتاییەوە و ئەو رێککەوتنەی هەردوولا کە ماوەیەکی زۆرە چاوەڕوانی دەکرا، نزیکە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، گفتوگۆکانی نێوان هەردوولا گەیشتووەتە قۆناغێکی زۆر پێشکەوتوو و چاوەڕواندەکرێت، بەمنزیکانە رەشنووسی رێککەوتنی کۆتایی واژووبکرێت.

سەرچاوەکە ئەوەشی وتووە، رێککەوتنە چاوەڕوانکراوەکە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم لەخۆدەگرێت و هەرێمیش، پابەنددەبێت بە رادەستکردنی داهاتەکان بە حکومەتی عێراق.

بە وتەی سەرچاوەکە، “ئەگەر لە چەند کاتژمێری داهاتوودا رەشنووسی کۆتایی رێککەوتنەکە پەسەندبکرێت، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە دانیشتنی رۆژی سێشەممەدا، واژووی دەکات و راستەوخۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت”.

تائێستا چارەنووسی مووچەی مانگەکانی پێنج و شەشی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بە نادیاری ماوەتەوە و، هەرێم و بەغداد، یەکتری تۆمەتباردەکەن بە هۆکاری دواکەوتنی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەو سەكۆیانە دۆزرانەوە كە بە ئاڕاستەی هەرێمدا موشەكیان لێوە تەقێندرابوون

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ئاشكرایكردووە، ئەو سەكۆیانە دۆزراونەتەوە كە لێیانەوە موشەك بە ئاڕاستەی هەرێم تەقێندرابوون. لەگەڵ بڵاوكردنەوەی وێنەی…
Total
0
Share