بافڵ جەلال تاڵەبانی: ژیان و گوزەران و ئارامیی هاوڵاتییان کاری لەپێشینەی یەکێتییە

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، رایگەیاند، ژیان و گوزەران و ئارامیی هاوڵاتییان کاری لەپێشینەی یەکێتییە.

مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە تیایدا هاتووە، ئەمڕۆ یەكشەممە، کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرپەرشتیی هەڤاڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان بەڕێوەچوو.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، “لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆک بافڵ رایگەیاند، ژیان و گوزەران و ئارامی بۆ هاوڵاتییان، کاری لەپێشینەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانن”.

هاوتەریب دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە، پرسە هەنووکەییەکان و هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە پرسە سەرەکییەکانی كۆبوونەوەكە بوون.

هەر لەكۆبوونەوەكەدا، باس لە دوایین ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرا و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش ئامادەکاریی تەواوی بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کردووە.

لە كۆتاییدا سەرۆك بافڵ و مەكتەبی سیاسی جەختیان كردەوە، لەسەر ئەوەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، رژدە لەسەر بە سەنتەرگرتنی هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان و ژیان و گوزەران و ئارامیی هاوڵاتییان لەپێشینەی کارەکانی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان دەبێت، بە ئاراستەی حوكمڕانییەكی رەشید، لە هەرێمی كوردستان و عێراقدا.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share