بەڕێوەبەری تۆماری زانکۆی سلێمانی: ئەمساڵ کۆلێژی ئاسایشی نیشتمانی دەکرێتەوە

بەڕێوەبەری گشتیی تۆماری زانکۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەمساڵ کۆلێژی ئاسایشی نیشتمانی لە زانکۆی سلێمانی دەکرێتەوە.

د. سەرکۆ محەمەد ساڵح، بەڕێوەبەری گشتیی تۆماری زانکۆی سلێمانی لە لێدوانێکدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “ئەمساڵ لە زانکۆی سلێمانی کۆلێژێکی نوێ بەناوی کۆلێژی ئاسایشی نیشتمانی دەکرێتەوە کە لە سێ بەشی جیاواز پێکدێت”.

وتیشی، “بەشەکانی کۆلێژەکە بریتین لە ئاسایشی ئەلیکترۆنی، دیراساتی هەواڵگریی و دیراساتی ئاسایش، ئاسایشی ئەلیکترۆنی تەنیا دەرچووانی زانستی دەتوانن تیایدا بخوێنن، دوو بەشەکەی دیکە دەرچووانی زانستی و وێژەییش دەتوانن تیایدا بخوێنن”.

باسی لەوەشکرد، “ماوەی خوێندن لە بەشەکانی کۆلێژەکە چوار ساڵە، خوێندکار پاش تەواوکردنی ماوەی خوێندنەکەی بڕوانامەی بەکالۆریۆس وەردەگرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سبەینێ هاوکاریی هاوپەیمانان بۆ مانگی تەمموز بەسەر لیوا هاوبەشەکاندا دابەشدەکرێت

بڕیارە سبەینێ چوارشەممە هاوکاریی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ مانگی تەمموز بەسەر لیوا هاوبەشەکاندا دابەشبکرێت. بەپێی زانیارییەکان، سبەینێ چوارشەممە هاوکاریی…
Total
0
Share