هاتوچۆی سۆران: لە رووداوێكی هاتوچۆدا كەسێك گیانیلەدەستدا

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران رایدەگەیەنێت، لە رووداوێكی هاتوچۆدا لە نزیك قەزای سیدەكان كەسێك گیانیلەدەستدا.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە و ئاگاداركراینەوە لە لایەن رێپێدراوی هاتوچۆ كاكەخان عزیز حسێن كە ئۆتۆمبێلێی جۆری پیكاب تۆیۆتا هایلۆكس لە كوێستانەكانی خنێرە نزیك گوندی لۆلانی سەر بە قەزای سیدەكان وەرگەڕان بەهۆیەوە شۆفێرەكەی گیانیلەدەستدا.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، داوا لە شوفێران دەكەین پابەندی هێما و رێنمایەكانی هاتوچۆ بن بۆ سەلامەتی هەموو لایەك.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی راپەڕین كەسێكی بە تۆمەتی بەكارهێنەری ماددەی هۆشبەر دەستگیركرد

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی راپەڕین كەسێكی بە تۆمەتی بەكارهێنەری ماددەی هۆشبەر دەستگیركرد. بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی راپەڕین كە وێنەیەكی دەست…
زیاتر ببینە

خانەقین.. سوپای عێراق و حەشدی شەعبی كەوتنە بۆسەیەكی داعشەوە و قوربانییان هەیە

لەمیانەی ئۆپراسیۆنێكی هێزە عێراقییەكاندا لە گوندەكانی دەوروبەری خانەقین، بۆسەیەكی چەكدارانی داعش ژمارەیەك قوربانیی لێكەوتەوە. بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە هێزەكانی…
Total
0
Share