کەشناسیی هەرێم: پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، سبەی پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم، بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت  و پلەی گەرمی نزیک دەبێتەوە لە تۆمارەکانی دوێنێ.

دەشڵێت، سبەینێ دووشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەی گەرمی 2-1 پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ بەرزدەبێتەوە.

بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 35 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 33 پلەی سیلیزی

دهۆک: 33 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 36 پلەی سیلیزی

ئامێدی: 32 پلەی سیلیزی

ئاکرێ: 34 پلەی سیلیزی

کەرکوک: 37 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 35 پلەی سیلیزی

سۆران: 33 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 25 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 39 پلەی سیلیزی

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share