وەزارەتی خوێندنی باڵا: هیچ زانکۆیەکی تایبەت بەشی پزیشکیی گشتی تێدانییە

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڵاویکردەوە، سەرجەم زانکۆ تایبەتەکانى هەرێمى کوردستان کە لەلایەن وەزارەتەوە مۆڵەتیان پێدراوە (کۆلێژى پزیشکیی گشتى) یان نییە.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەپێى یاساى زانکۆ تایبەتەکان، سەرجەم زانکۆ تایبەتەکانى هەرێمى کوردستان کە لەلایەن وەزارەتەوە مۆڵەتیان پێدراوە (کۆلێژى پزیشکیى گشتى) یان نییە.

یاساى ژمارە 2 ى زانکۆ تایبەتەکان لە هەرێمى کوردستان لە ساڵى 2013ى لە پەرلەمانی کوردستان دەرکراوە، تایبەتە بە مەرج و پێداویستی و بەڕێوەبردنی زانکۆ و پەیمانگە تایبەتییەکانی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەزایەکی بواری کەشناسی: تا ناوەڕاستی مانگی داهاتوو شەپۆلی چڕی بارانبارین بەردەوامدەبێت

شارەزایەکی بواری کەشناسی رایدەگەیەنێت، تاوەکو ناوەڕاستی مانگی داهاتوو چەندین شەپۆلی چڕ و بەهێزی بارانبارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.…
Total
0
Share