راگەیەندراوێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان رایدەگەیەنێت، چەند جارێك داوایان لە حكومەتی فیدراڵی و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كردووە بۆ کۆتاییهێنان بە هێرشە درۆنییەکان.

لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمدا هاتووە، ئەمڕۆ بۆ جارێكی دیكە كاتژمێر 10:55 ی بەیانی لە رێگای درۆنی بۆمبڕێژكراو هێرشكرایە سەر كێڵگەی نەوتی DNO لە تاوكێ لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، هێرشەكە زیانی گیانی و ماددی لێنەكەوتووەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم جۆرە هێرشانە بۆ سەر ژێرخانی ئابووری هەرێمی كوردستان بە تووندی ئیدانە و شەرمەزار دەكەین و چەند جارێكیش داوامان لە حكومەتی فیدراڵی و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كردووە بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتیانی نزیك بەم ناوچانە و گیانی كارمەندانی مەدەنی بپارێزن و رێگری لە هێرشەكان بۆ سەر هەرێمی كوردستان و كەرتی وزە بکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی چەمچەماڵ: ساڵی رابردوو 600 برینداری رووداوی هاتوچۆ تۆمارکراون

تەندروستیی چەمچەماڵ، رایگەیاند، “ساڵی رابردوو 600 برینداری رووداوی هاتوچۆ تۆمارکراون کە 288یان برینداری ماتۆڕسکیل بوون”. بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی چەمچەماڵ،…
Total
0
Share