پەرلەمانی ئێران بڵاویکردەوە، تاکە رێگە لە بەردەمیاندا بۆ راگرتنی ئیسرائیل لە هێرشکردنە سەریان، پاراستنی یەکڕیزیی نەتەوەییە.
پەرلەمانی ئێران لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوە کردووە، بۆ رێگریکردن لە هێرشی “دوژمنان”، بەهێزکردنی توانای بەرگرییە و هەموو کارێکیش لەو پێناوەدا دەکەن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، حەسەن نەسروڵا، ئەمینداری پێشووی حزبوڵای لوبنان کە ساڵی رابردوو بە بۆردومان ئیسرائیل گیانیلەدەستدا؛ هێزەکانی ئیسرائیلی لە لوبنان دەرکرد.