25ی ئەیلولی هەموو ساڵێک بە رۆژی جیهانیی دەرمانسازان دەستنیشانکراوە.
ساڵانە لەمڕۆژەدا لەلایەن فیدراسیۆنی دەرمانسازانی جیهانی بە ئامانجی دابینکردنی دەرمانی سەلامەت و کاریگەر بۆ هەمووان چالاکیی جۆراوجۆر رێکدەخرێت.
سەرەڕای گرنگیدان و بەرزنرخاندنی رۆڵی دەرمانسازان، هۆشداری بە هاوڵاتییانیش دەدرێت لە بەکارهێنانی دەرمان بە دروستی.
فیدراسیۆنی جیهانیی دەرمانسازان دەڵێت، پێویستە دەرمانسازان لەبەرامبەر هەر دەرمانێک بە نەخۆشانی دەدەن بەرپرس بن تاوەکو نەخۆشەکان سەلامەت بن و دەرمانەکانیش کاریگەر.