گەڕی سێیەمی دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران کۆتاییهات

ئاڵای ئێران و ئەمریكا

کەمێک لەمەوبەر گەڕی سێیەمی دانوستانی ناڕاستەوخۆی نێوان ئەمریکا و ئێران لە مەسقەت کۆتاییهات.

ئیسماعیل بەقائی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، ئەمڕۆش دانوستانەکان لە کەشێکی جددیدا بەردەوام بوون، دۆناڵد ترەمپ ئامادەیی خۆی بۆ گەیشتن بە رێکەوتنێکی نوێ دەربڕیوە بە شێوەیەک رێگری لە ئێران بکەن چەکی ئەتۆمی هەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، دانوستانەکانی ئەمڕۆ بە رێگای ناڕاستەوخۆ بوون، تێیدا جەخت لەسەر کۆتاییهێنان بە سزاکان و بونیادنانی متمانە لەسەر بنەمای ئاشتی کرایەوە، ئێمەش جەختمانکردەوە، بەرنامە بەرگری و مووشەکییەکان جێگای گفتوگۆ نین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

محەمەد بـ.ـاقر قـ.ـالیباف: ئەگەر هەڕەشەکانی ئەمریکا کاریگەرییەکی هەبووایە نەدەگەیشتنە ئەم دۆخەی کە تیایدان

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر هەڕەشەکانی ئەمریکا کاریگەرییەکی هەبووایە نەدەگەیشتنە ئەم دۆخەی کە تیایدان، هەروەها هێزەکانیان ئەمادەن بۆ…
Total
0
Share