حکومەتی هەرێم لەسەر مووچە و نەوت کۆدەبێتەوە

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان

بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە.

بەگوێرەی کارنامەی کۆبوونەوەکە پرسی مووچە و هەناردەکردنەوەی نەوت تاووتوێدەکرێت.

دوێنێ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری خەرجکردنی مووچەی هەرێمی دەرکرد و وابڕیارە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا پرۆسەی هەناردەکردنەوەی نەوت دەستپێبکاتەوە.

مەرجی بەغداد بۆ خەرجکردنی مووچە رەوانەکردنی 120 ملیار دیناری نانەوتییە لەلایەن هەرێمەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەكێتیی مامۆستایان: بەدواداچوون بۆ دۆسیەی دەستدرێژیكردنە سەر كچە خوێندكارەكەی خوێندنگەیەكی هەولێر دەكەین

بەرپرسێكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایان رایدەگەیەنێت، دوای جەژنی رەمەزان بەدواداچوون بۆ دۆسیەی دەستدرێژیكردنە سەر كچە خوێندكارێكی خوێندنگەیەكی ئەهلی لە…
Total
0
Share