ئاسایشی هەولێر، رایدەگەیەنێت، ئەو تۆمەتبارەی لە قەزای عەنکاوە تەقەی کرد دەستگیرکرا.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر، بڵاویکردەوە، 13ی ئەم مانگە تۆمەتبار (ف ، ع ، ڕ) لە قەزای عەنکاوە لە دەرنگانی شەو لە ژێر کاریگەریی خواردنەوە کحولییەکان بە چەکی بێمۆڵەت لە جۆری (کڵاشینکۆف) چەند فیشەکێکی تەقاندووە.
دەشڵێت، دوای ئەنجامدانی ئەم کارە نایاساییە بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، لە لایەن هێزەکانمانەوە تۆمەتبارمان دەستگیرکرد و دەستمان بەسەر چەکەکەیدا، گرت.