نرخی ئۆنسەیەک زێڕ گەیشتە 3773 دۆلار

کەناڵی ئێم ئێس ئێن ئاشکرایکرد، بەهۆی پرۆسەی کۆکردنەوەی قازانجی ماوەکانی رابردوو لەلایەن وەبەرهێنەرانەوە، نرخی زێڕ کەمێک نزمبوونەوەی بەخۆیەوە بینی.

کەناڵی ئێم ئێس ئێنی ئەمریکی بڵاویکردەوە، رۆژی سێشەممە زێڕ تۆمارێکی مێژوویی تۆمارکرد و نرخی ئۆنسەیەک گەیشتە سێ هەزار و 790 دۆلار، بەڵام ئەمڕۆ نرخی زێڕ بەراورد بە دوێنێ کەمێک نزمبووەتەوە و لە ئاستە بەرزەکەی دوورکەوتووەتەوە، ئەمەش بەهۆی کۆکردنەوەی قازانجی ماوەکانی پێشوو لەلایەن بازرگانان و وەبەرهێنەرانەوە، لە ئێستادا ئۆنسەیەک زێڕ بە 3 هەزار 773 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، رەنگە ئەمڕۆ نرخی زێڕ دابەزینێکی کەم بەخۆیەوە ببینێت، بەڵام لە ماوەی درێژخایەن و کورتخایەندا نرخی زێڕ بەردەوامدەبێت لە بەرزبوونەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share