بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی: داوا لە هاوڵاتییان دەکەین کارتی بانکی بەکاربهێنن

بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی رایگەیاند، سیستمی پارەدانی ئەلیکترۆنیی لە بەڕێوەبەرایەتییەکەیان سەرکەوتوو بووە، داوا لە هاوڵاتییانی سەروو 18 ساڵ دەکات کارتی بانکی بۆ مامەڵەکانیان بەکاربهێنن.

عەمید سالار عەبدوڵا، بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی لە لێدوانێکدا رایگەیاند، “سیستمی پارەدانی ئەلیکترۆنی لە بەڕێوەبەرایەتییەکەمان سەرکەوتوو بووە و زۆر کێشەی چارەسەرکردووە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ باشتربوونی خزمەتگوزارییەکان و کەمبوونەوەی ئاڵۆزیی و کێشەکان بۆ هاوڵاتییان و کارمەندان”.

وتیشی، “بۆ ئاسانکاریی و خێراتربوونی مامەڵەکانیان، داوا لە هاوڵاتییانی سەروو 18 ساڵ دەکەین کارتی بانکی تایبەت بە خۆیان بۆ مامەڵەکانی پاسپۆرت بەکاربهێنن”.

سەبارەت بە منداڵان بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی روونیکردەوە، دایک و باوکان دەتوانن لەڕێگەی کارتی بانکی خۆیانەوە مامەڵەی دەرهێنانی پاسپۆرت بۆ منداڵەکانیان ئەنجامبدەن.

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share