سەرچاوەیەک رایگەیاند، سەرۆکی ئەنجومەنی دەوڵەت واژووی لەسەر روونکردنەوەی ئەنجومەنەکە کرد لەبارەی دۆسیەی داهاتی نانەوتیی هەرێمەوە.
بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەیەک، د.کەریم خەسباک، سەرۆکی ئەنجومەنی دەوڵەت واژووی لەسەر دەرکردنی روونکردنەوەی ئەنجومەنەکە کرد و ئەمڕۆ روونکردنەوەکە رەوانەی ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەکرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە کۆبوونەوەکەدا وەفدی باڵای هەرێم ئامادەنەبوون، بڕیاری ئەنجومەنەکە لە 15 خاڵ پێکدێت کە سەرجەمیان روونکردنەوەن و پشتگیریی تەواوەتی هیچ لایەنێکی دیاریکراو ناکات، بەڵکو بۆچوونی سێیەم و پێدانی راوێژ و بۆچوونە لەنێوان هەرێم و بەغداد.
وتیشی، چاوەڕواندەکرێت هەر ئەمڕۆ روونکردنەوەکەی ئەنجومەنی دەوڵەت، رەوانەی ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بکرێت.