لەبارەی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین وەزیری نەوت بانگهێشتی ئەنجومەنی نوێنەران دەکرێت

بەمەبەستی پێدانی روونکردنەوە لەبارەی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین ژمارەیەک ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران داوا دەکەن وەزیری نەوت بانگهێشت بکرێت.

میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران واژۆی پێویستیان کۆکردووەتەوە و ئاڕاستەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنەکەیان کردووە کە تێیدا داوای بانگهێشتکردنی وەزیری نەوتیان کردووە.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، پێویستە وەزیری نەوت روونکردنەوە لەبارەی هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین بدات، کە قورسایی لەسەر دۆخی دارایی هاوڵاتییان دروستدەکات.

ئاشکراشیانکرد، لە بڕگەیەکی پرۆژە یاسای بودجە جێگیرکردنی نرخی بەنزین هاتبوو، بەڵام دواتر لابرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سروە محەمەد: مووچە تەوتین بكرێت كێشەی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران چارەسەردەبێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، “مووچە تەوتین بكرێت كێشەی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران چارەسەردەبێت. سروە محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق…
Total
0
Share