كەریم عێراقی شاعیری ناوداری عێراق كۆچی دوایی كرد

كەریم عێراقی شاعیری ناوداری عێراق بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە تەمەنی 68 ساڵیدا لە نەخۆشخانەیەكی ئەبوزەبی كۆچی دوایی كرد.

لەو بارەیەوە عارف ساعدی راوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ كاروباری رۆشنبیریی بە میدیاكانی عێراقی راگەیاندووە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ كەریم عێراقی شاعیری ناوداری عێراق لە نەخۆشخانەیەكی ئەبوزەبی لە تەمەنی 68 ساڵیدا كۆچی دوایی كردووە.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، كە ناوبراوە پێشتر نەخۆشیی شێرپەنجەی هەبووە و بۆ وەرگرتنی چارەسەر لەو وڵاتەبووە، كەریم عێراقی خاوەنی دەیان چەندین بەرهەمی شیعری بووە كە لەلایەن هونەرمەندانەوە كراوە بە گۆرانی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری و راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق کۆبوونەوە

ئەمڕۆ دووشەممە، جەلال شێخ ناجی، سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری و قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق…
Total
0
Share