جەمال كۆچەر: دوای پەسەندكردنی بودجە بەهای 100 دۆلار دەبێتە 140 هەزار دینار

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بودجە پەسەندبكرێت و بخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە دۆلار دادەبەزێت و بەهای 100 دۆلار دەبێتە 140 هەزار دینار.

د. جەمال كۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، پڕۆژەیاسای بودجە پەسەندبكرێت و بخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە حكومەتی عێراق بودجە بۆ وەزارەت و پارێزگاكان لەسەر بنەمای یاسای بودجە خەرجدەكات و دەبێت پارەیان بۆ تەرخانبكات و بەوەش دۆلارێكی زیاتر دەخاتە بازاڕەوە و كاریگەريی لەسەر دابەزاندنی بەهای دۆلار دەبێت.

بە بڕوای ئەندامەكەی لیژنەی دارایی دوای كاركردن بە پڕۆژەیاسای بودجە بەهای دۆلار دابەزین بەخۆوە دەبینێت و 100 دۆلار دەبێتە 140 هەزار دینار.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دارایی: ئەمڕۆ گرێبەستی وەرگرتنی 250 ملیار دینار قەرز لە رێگای بانكی رافیدەینەوە واژووكرا

وەزارەتی دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، “گرێبەستی وەرگرتنی 250 ملیار دیناری وەك قەرز لە رێگای بانكی رافیدەینەوە واژووكراوە و چاوەڕوانین…
Total
0
Share