هاتوچۆی هەڵەبجە بۆ شۆفێران: ماسک بەکاربهێنن

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەڵەبجە بەهۆی شەپۆلی خۆڵبارینەوە، چەند رێنماییەکی بۆ هاوڵاتییان و شۆفێران بڵاوکردەوە.

لە راگەیەندراوێکدا هاتوچۆی هەڵەبجە ئاماژەی بەوەکرد، بەهۆی ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەی ناوچەکە بەگشتی و سنووری پارێزگای هەڵەبجەی گرتووەتەوە، بەڕێوەبەرایەتیمان بە پێویستی دەزانێت ئاگاداری شۆفێران بکاتەوە کە بە ئاگایی و بەرپرسیارانە شۆفێری بکەن.

داواشدەکات، پابەندی ئەم رێنماییانە بن:

1- کەمکردنەوەی ئاستی خێرایی، بەتایبەت لە رێگاوبانەکانی دەرەوە.

2- پاراستنی ماوەی سەلامەتی و دووریی نێوان ئۆتۆمبێلەکان.

3- داگیرساندنی گڵۆپی تەم.

4- بەکارهێنانی ماسك بۆ شۆفێر و تەواوی سەرنشینان.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share