وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، پێدەچێت هەفتەی ئایندە لە ئەمریکا هەردوو سەرۆکانی ئەمریکا و ئۆکرانیا کۆببنەوە، بەمەبەستی چارەسەرکردنی جەنگی ئۆکرانیا.
مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە لێدوانێكدا بۆ کەناڵی فۆکس نیوزی ئەمریکی رایگەیاند، پێدەچێت هەفتەی ئایندە لە نیویۆرک، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ڤۆڵۆدیمیر زلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا کۆببنەوە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان و جەنگی ئۆکرانیا.
ئاماژەی بەوەشکرد، سەرۆکی ئەمریکا بەردەوامدەبێت لە هەوڵەکانی بۆ کۆتاییهێنان بە ململانێکان لە ئۆکرانیا.
دەشڵێت، ترەمپ یەکەم سەرکردەی جیهانییە کە لە توانایدایە لە یەك کاتدا لەگەڵ روسیا، ئۆکرانیا و ئەوروپاشدا گفتوگۆ و نێوەندگیری بکات.
روبیۆ ئەوەشی وت، ئەگەر ئەمریکا سزا بەسەر روسیادا بسەپێنێت و پێگەی نێوەندگیری چۆڵبکات، ئەوا هیچ لایەنێك نامێنێتەوە لە جیهاندا کە بتوانێت ئەو رۆڵە بگێڕێت بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ.