دانا عەبدولکەریم: تەواوی رێگای سلێمانی-گەرمیان دەبێتە دووساید

وەزیری ئاوەدانکردنەوە، رایگەیاند، تەواوی رێگای سلێمانی بۆ گەرمیان دەبێتە دووساید.

دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی هەرێم رایگەیاند، ئێستا کارکردن لە پرۆژەی رێگای دووسایدی وارماوا دەربەندیخان بەشێوەیەکی باش بەردەوامە کە پێکهاتووە لە رێگایەکی دوساید بە درێژیی 10.5کیلۆمەتر.

وتیشی، بە تەواوبونی ئەو پرۆژەیە، تەواوی رێگای سلێمانی بۆ گەرمیان دەبێتە دووساید، هەروەها ئێستا رێگای دووسایدی دەربەندیخان بۆ کەلار تەواوکراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share