ئاگادارییەک لە هاتوچۆی سلێمانییەوە

بەشی مۆڵەتی شۆفێریی بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی سلێمانی ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە.

لە ئاگادارییەکەدا هاتووە، “بەشی مۆڵەتی شۆفێری ئاگاداری ئەو شۆفێرانە دەکات کە سەردانیان دەکەن، بەمەبەستی راییکردنی مامەڵەی پەیوەست بە (مۆڵەتی شۆفێری تاکسیی – یەکەم جار و مامەڵەی لۆگۆی تاکسی) تکایە لەئێستادا سەردانی بەشی مۆڵەتی شۆفێری ژووری ژمارە 48 لە هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی نەکەن، تاوەکو ئەوکاتەی لەڕێی پەیجی رەسمیی بەڕێوەبەرایەتییەکەوە، ئاگاداردەکرێنەوە”.

دەشڵێت، راکێشانی فۆرمی بایۆمەتری بۆ لۆگۆی تاکسی کارا نییە و گۆڕانکاری لە سیستمەکەدا دەکرێت و تەواونەبووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەنتەری میترۆ: وەڵامەکەی وتەبێژی حکومەت هەڕەشەیە بۆ سەرجەم کەناڵەکانی دیکە

سەنتەری میترۆ رایدەگەیەنێت، لێدوانەكەی ئەمڕۆی وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەبارەی كەناڵی رووداو و كەناڵ8، دەرخەری هەڵكشانی ئامرازەكانی بەربەستدانانن…
زیاتر ببینە

حکومەتی هەرێمی کوردستان: پێویستە حکومەتی عێراق سنوورێک بۆ ئەو گرووپانە دابنێت کە هێرشدەکەنە سەر هەرێمی کوردستان

حکومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، پێویستە حکومەتی عێراق سنوورێک بۆ ئەو هێز، گرووپ و میلیشیا لەیاسادەرچووانە دابنێت کە بوونەتە…
Total
0
Share