ناوەڕاستی مانگی داهاتوو یەكەم كاروانی حاجییانی هەرێم بەرەو سعودیە بەڕێدەكەون

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێم رایدەگەیەنێت، ناوەڕاستی مانگی داهاتوو یەكەم كاروانی حاجییان بەرەو سعودیە بەرێدەكەون و دەشڵێت، “ئەو كەسانەی بۆ عومرە چوونەتە سعودیە دەبێت تاوەكو 29ی ئەم مانگە بگەڕێنەوە”.

كاروان ستوونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێم لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، چاوەڕواندەكرێت لە 10 بۆ 15ی مانگی داهاتوو یەكەم كاروانی حاجییان بەرەو سعودیە بەرێبكەون و لەگەڵ دەستەی باڵای حەجی عێراقی لەسەر هێڵين بۆ دیاریكردنی كاتی رۆیشتنی حاجییان بە رێگای وشكانی و ئاسمانی.

وتیشی، “دەبێت تاوەكو 29ی ئەم مانگە ئەو كەسانەی بۆ گەشتی عومرە چوونەتە سعودیە بگەڕێنەوە ئەگەر نا دەستگیردەكرێن و هەر كۆمپانیایەك پابەندی رێنماییەكە نەبێت بە بڕی 35 ملیۆن دیناری عێراقی سزا دەدرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەشێك لە مووچەخۆران لەبارەی شێوازی دابەشكردنی مووچە لە سبەینێدا ئاگاداردەكرێنەوە

بەرێوەبەرایەتیی خوێندنی كوردی لە كەركوك رایدەگەیەنێت، “ئاگاداری سەرجەم كارگێڕیی خوێندنگەكانی خوێندنی كوردی دەكەینەوە كە سبەی دووشەممە 17ی ئادار…
Total
0
Share