دوو ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر پێکیاندادا و بریندار هەیە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە شەقامی شەست مەتریی قەزای کەلار، کەسێک برینداربوو.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی (مان-بارهەڵگر و کیا-دووتەنی) لە شەقامی شەست مەتریی قەزای کەلار پێکیاندادا، بەهۆیەوە کەسێک برینداربوو و رەوانەی نەخۆشخانە کرا.

ئاماژەی بەوەشکرد، بریندارەکە لێخوڕی ئۆتۆمبێلی جۆری کیا دووتەنییەکەیە، لەلایەن تیمی هاتوچۆوە لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە بەمەبەستی زانینی هۆکار و چۆنیەتیی رووداوەکە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share