لە هەولێر كەسێك بە پەت خنكێندرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر بڵاویكردووەتەوە، لە ڕووداوێكدا كەسێك بە پەت خێنكێندراوە

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر تێیدا هاتووە، دوای ئاگاداركردنەوەی هێزەكانی پۆلیس لە بوونی تەرمێك لە پزیشكی دادی، دەستبەجێ تیمێكی لێكۆڵینەوە پێكهێندرا بۆ ئەنجامدانی لێكۆڵینەوە لەسەر هۆكاری مردنەكەی و دەستنیشانكردنی شوێنی ڕووداوەكە.

ئاماژەبەوەشكراوە لە لێكۆڵینەوەكاندا دەركەوتووە كە كەسێك كوژراوە و تۆمەتبار بە پەتێك خنكاندوویەتی و بەو هۆیەشەوە گیانیلەدەستداوە، لە ئێستاشدا پۆلیس سەرقاڵی لێكۆڵینەوەیە لە هۆكاری ڕووداوەكە و دەستگیركردنی تۆمەتبار.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دارایی: لە ئاییندەیەکی نزیکدا 140 ئامێری راکێشانی پارە لە سەرتاسەری هەرێم دادەنرێن

وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم رایدەگەیەنێت، “لە ئاییندەیەکی نزیکدا 140 ئامێری راکێشانی پارە لە سەرتاسەری هەرێم دادەنرێن”. وەزارەتی…
زیاتر ببینە

سلێمانی.. ژمارەیەك ئۆتۆمبێل و هاوڵاتی كە لەبەستەڵەكی رێگاوباندا گیریانخواردبوو رزگاركران.

قائیمقامیەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ژمارەیەك ئۆتۆمبێل و هاوڵاتی كە لەبەستەڵەكی رێگاوباندا گیریانخواردبوو رزگاركران. بەپێی راگەیەندراوێكی قائیمقامیەتی سلێمانی كە وێنەیەكی…
Total
0
Share