دەوڵەت باخچەلی: دەبێت ئەحمەد تورك بگەڕێندرێتەوە بۆ سەرۆكایەتیی شارەوانیی مێردین

دەوڵەت باخچەلی سەرۆكی بزووتنەوەی نەتەوەپەرەستی توركیا (مەهەپە) رایگەیاند، دەبێت ئەحمەد تورك بگەڕێندرێتەوە بۆ پۆستی سەرۆكایەتیی شارەوانیی مێردین هەر وەک پێشتر ئەمەش دەبێتە هۆی بەهێزکردنی گیانی ئاشتی و برایەتی.

دەوڵەت باخچەلی لە نوێترین چاوپێکەوتنیدا رایگەیاند، ئاشتی باڵندەیەكی یەك باڵ نییە، بۆ ئەوەی بفڕێت پێویستی بە باڵێكی دیکە هەیە، عـ.ـەبـ.ـدوڵا ئـ.ـۆجـ.ـەلان باڵێكی ئاشتیی بەدیهێنا و پارتـ.ـی كـ.ـرێـ.ـكارانی كـ.ـوردسـ.ـتانـ.ـی هەڵوەشاندەوە و چەكیان دانا، ئێستا گەیشتوینەتە قۆناغی پێكەوەژیانی هاوبەش و كۆمسیۆنەكەی پەرلەمانیش بەردەوامە لەكارە بەرهەمدارەكانی”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “لە رابردوودا ئەحمەد تورك سەرۆكی شارەوانیی مێردین بوو، بەڵام لە پۆستەکەی دوورخرایەوە، لەگەڵ ئەوەش ئەو رۆڵی هەبوو لە بنیادنانی گفتوگۆ لەگەڵ پارتـ.ـی كـ.ـرێـ.ـكارانی كـ.ـوردسـ.ـتان بۆ زامنكردنی ئاشتی و ئارامی لە توركیا، لەم حاڵەتەدا دەبێت ئەحمەد تورك بگەڕێندرێتەوە بۆ پۆستەكەی، ئەمەش دەبێتە هۆی گەشەسەندنی گیانی برایەتی و ئاشتی، هەمان قسەش بۆ ئەحمەد ئوزەری سەرۆكی شارەوانی وان راستە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مامۆستایانی وانەبێژ: تائێستا شایستەکانی ساڵی ڕابردوومان پێنەدراوە

بەشێک لە مامۆستایانی وانەبێژ بۆ خستنەڕووی داواکارییەکانیان ناڕەزایی بەرامبەر پێنەدانی شایستەکانیان گردبوونەوەیان ئەنجامدا و ڕایانگەیاند، “سەرەڕای بەدەمەوە نەهاتنی…
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستی: حاڵەتێکی دیکەی گومانلێکراوی تای خوێنبەربوون لە زاخۆ هەیە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، حاڵەتێکی دیکەی تای خوێنبەربوون لە زاخۆ هەیە کە بەشێوەی سەرەتایی پشتڕاستکراوەتەوە و تووشبووەکە…
Total
0
Share