لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانیلەدەستدا

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، رووداوێکی هاتوچۆ، گیانلەدەستدانێک و بریندارێکی لێکەوتەوە.

لە راگەیەندراوێکی هاتوچۆی سلێمانیدا هاتووە، رووداوێکی هاتوچۆ لە سنووری قەزای پێنجوێن لە نزیك ناڵپارێز روویدا و بەهۆیەوە كەسێك گیانیلەدەستدا و یەكێكی دیكەش برینداربوو.

بەپێی زانیارییەکان، رووداوەکە لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی تایبەتدا روویداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share