هەشت وێستگەی بەنزین لە هەولێر داخران

بەهۆی فرۆشتنی بەنزینی کوالێتیی خراپ بە شۆفێران، قائیمقامیەتی هەولێر هەشت وێستگەی بەنزینی داخست.

نەبەز حەمید قائیمقامی هەولێر رایگەیاند، بەهۆی فرۆشتنی بەنزینی کوالێتیی خراپ و پابەندنەبوونیان بە رێنماییەكانەوە، هەشت وێستگەی سووتەمەنی (بەنزینخانە) لە شاری هەولێر داخران.

بەپێی راگەیەندراوی قائیمقامی هەولێر، لە کۆی (48) وێستگە کە لە ماوەی پێنج رۆژدا پشکنینیان بۆ کراوە، هەشت وێستگەی سووتەمەنی بەهۆی فرۆشتنی بەنزینی کوالێتیی خراپەوە داخراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سروە محەمەد: سەرۆکوەزیرانی عێراق گرنگی بە پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەدات

ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، سەرۆکوەزیرانی عێراق سەرقاڵی سێ دۆسیەی گرنگە کە سوودی گەورەیان بۆ هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان…
Total
0
Share