وتەبێژی حکومەتی هەرێم، زانیاریی نوێ لەبارەی مووچە و داهات ئاشکرادەکات.
پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێم، رایگەیاند، پرسی مووچە پەیوەستکراوە بە داهاتی ناوخۆ و هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم، ئامادەین بە گوێرەی یاسا داهات رادەستبکەین.
وتیشی، هەرێم ئەرکی خۆی بەجێگەیاندووە، بەڵام تاوەکو ئێستا بودجەکەی لەلایەن بەغدادەوە نەنێردراوە، ئەگەر بنێردرێت هەرێم بەرپرسیار دەبێت لە چۆنیەتیی خەرجکردنی.
باسی لەوەشکرد، “بە نیەتی چارەسەی گرفتەکان رێککەوتن لەگەڵ بەغداد دەکەین، بەڵام ئەگەر بگەینە بنبەستیش حکومەتی هەرێم بیر لە ئەگەر و رێگای دیکە دەکاتەوە”.