سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم: خشتەی مووچە ئامادەیە و چاوەڕێی گەیشتنی پارەکەین

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم ئاشکرایدەکات، هەموو ئامادەکارییەکان کۆتاییهاتوون، خشتەی دابەشکردنی مووچە ئامادەیە و چاوەڕێن بەغداد پارەکە بنێرێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی سەرچاوەیەکی باڵا لە وەزارەتی دارایی هەرێم، “ئەوەی وەک ئەرک لەسەر ئێمەبووە جێبەجێمانکردووە، کە بریتیبووە لە رادەستکردنی داهاتی نانەوتیی هەرێم و ئامادەکاردنی خشتەی دابەشکردنی مووچە”.

دەشڵێت، “گەیشتنی پارەکە لە بەغدادەوە لە ئان و ساتدایە، بەڵام هەموو شتەکان لای ئێمەوە بێ کێشەن، خشتەی دابەشکردنی مووچەمان ئامادەکردووە و چاوەڕێین پارەکە بگات تاوەکو بەپێی خشتەکە دەست بە دابەشکردنی بکەین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوخشە ناسیح: وێنەیەک لە مەرسومی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە و ئەو قەڵەمەی واژووەکەی پێکرا پێشکەشی مۆنۆمێنت دەکرێت

نوخشە ناسیح رایگەیاند، ” وێنەیەک لە مەرسومی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە و ئەو قەڵەمەی واژووەکەی پێکرا پێشکەشی مۆنۆمێنت دەکرێت”. دوای…
Total
0
Share