دوو ساڵ بەسەر راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمدا تێدەپەڕێت

دوو ساڵ بەسەر راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستاندا تێدەپەڕێت، دوای ئەوەی لە رۆژی 25ی ئازاری ساڵی 2023 هەناردەکردنی راگیرا.

ئەمڕۆ سێشەممە، دوو ساڵ بەسەر راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستاندا تێدەپەڕێت، دوای ئەوەی لە رۆژی 25ی ئازاری ساڵی 2023 پڕۆسەی هەناردەکردنی لە بەندەریی جەیهانی تورکیاوە راگیرا.

هاوکات، راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم دەگەڕێتەوە بۆ بڕیاری دەستەی ناوبژیوانى لە دادگای نێودەوڵەتی پاریس، لەسەر سکاڵایەکی عێراق کە لە دژی پڕۆسەکە تۆماریکردبوو.

لە ماوەکانی رابردوودا کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان “ئەپیکور” راپۆرتى زیانەکانى راگرتنى نەوتى هەرێمى کوردستانى بڵاوکردبووەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەدابوو، لە ماوەى ساڵێکدا راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم زیانی 11 ملیار دۆلاری بە عێراق و حکومەتى هەرێم و کۆمپانیاکانی نەوت گەیاندووە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: بەهۆی نەبوونی پێداویستییەکانەوە نەخۆشەکانمان خۆیان مەواد دەکڕن

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی باس لە بەردەوامی و زیاتربوونی قەیرانی کەلوپەل و پێداویستییە پزیشکییەکان دەکات لە شارەکە، ئاماژە…
Total
0
Share