ئاژانسی رۆیتەرز: سوپای ئیسرائیل سەنعای پایتەختی یەمەنی بۆردومانکرد

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، سوپای ئیسرائیل وەزارەتی بەرگریی حوسییەکانی لە سەنعای پایتەختی یەمەن بۆردومانکرد، رادیۆی سوپای ئیسرائیلیش دەڵێت، لە هێرشەکەیاندا بنکە و بارەگا سەربازییەکانی حوسییەکانیان بەئامانجگرتووە.

ئاژانسی هەواڵیی رۆیتەرز بڵاویکردووەتەوە، لە هێرشەکەدا سوپای ئیسرائیل بۆردومانی بارەگایەکی سەربازیی حوسییەکانی کردووە، کە وەك بنکەی فەرماندەیی و ناوەندی کۆنترۆڵکردن بەکارهێندراوە.

ئاژانسەکە رونیشیکردووەتەوە، تاوەکو ئێستا زەرەر و زیانەکانیهێرشەکە نادیارە.

هاوکات، رادیۆی سوپای ئیسرائیل دوپاتیکردووەتەوە، لە هێرشەکەیاندا بنکە و بارەگا سەربازییەکانی حوسییەکانیان بەئامانجگرتووە.

ئەوە لەکاتێكدا، رۆژی نۆی ئەم مانگە، سوپای ئیسرائیل بە فڕۆكەی جەنگی، بنکە و بارەگای حوسییەکانی لە دەوحەی پایتەختی قەتەر، بۆردومانکرد.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share