سەرۆکوزیرانی ئەرمینیا ئامانجی تورکیا لە شەڕی ئازەربایجان و وڵاتەکەی ئاشکرا دەکات

سەرۆکوەزیرانی ئەرمینیا ئامانجی وڵاتی تورکیا لە بەردەوامی شەڕی ئەوان لەگەڵ ئازەربایجان ئاشکرا دەکات و دەڵێت، هەموو هەوڵی تورکیا ئەوەیە دەستبگرێت بەسەر بۆری گازی ئەوروپادا لە ناوچەکە.

نیکۆڵ پاشنیان، سەرۆکوەزیرانی ئەرمینیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک دوێنێ 19ی تشرینی یەکەم ڕایگەیاند، “تورکیا ناهێڵێت شەڕ بوەستێت، ئامانجیشی ڕزگارکردنی خاکی ئازەربایجان نییە، بەڵکو دەیەوێت دەستبەسەر بۆری گازی سروشتیدا بگرێت بۆ ئەروپا و لەو ڕێگەیەشەوە فشارەکانی بۆسەر ئەوروپا دەستپێبکات و هەموو کارێکیان پێ ئەنجام بدات”.

سەرۆکوەزیرانی ئەرمینیا لەبارەی وەستانی شەڕەوە ڕایگەیاندووە، “ئێستا هەموو هەلەکانی وەستانی شەڕ لە دەستچووە، ساڵی 2011باشترین کات بوو بۆ وەستانی شەڕ، کاتێک لە ڕوسیا ئازەربایجان و ئەرمینیا کۆبوونەوە و ڕێککەوتن تازەکرایەوە لەسەر هەرێمی قەرەباغ”.

نیکۆڵ پاشنیان پێی وایە تا کاتێک تورکیا دەستی لەو شەڕەدا هەبێت ئاگربەست مەحاڵە، چونکە تورکیا ئامانجی دیکەی هەیە.

بەشێکی زۆری گازی سروشتی لە سنوری ئازەربایجان و جۆرجیاوە دەچێتە وڵاتانی ئەوروپا و پێشتریش یەکێتی ئەوروپا هۆشداریدابوو لە نزیکبوونەوەی شەڕ لە ناوچەکانی گواستنەوەی گازی سروشتی بۆ ئەوروپا.

بابەتی پێشتر

بەهۆی بانگەشەی توندوتیژییەوە مزگەوتێک لە پاریس داخرا

بابەتی دواتر

کازمی لە ئەڵمانیایە و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share