لیستی مووچەی مانگی ئاب بۆ بەغداد دەنێردرێت

بڕیارە ئەمڕۆ وەفدێکی هەرێم لیستی مووچەی مانگی ئاب بۆ وەزارەتی دارایی عێراق ببات.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، ئەمڕۆ وەفدێکی تەکنیکی و ژمێریاریی هەرێم، لیستی مووچەی مانگی ئاب بۆ وەزارەتی دارایی عێراق دەبات.

هەر بەپێی زانیارییەکان، وەزارەتی دارایی عێراق هەر تێبینییەکی لەسەر لیستەکە هەبێت ئەندامانی وەفدەکە وەڵامی دەدەنەوە و پاشان بۆ هەرێم دەگەڕێنەوە.

ماوەی 35 رۆژە لیستی مووچەی مانگی تەمموز بۆ بەغداد نێردراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا بڕیار لەسەر خەرجکردنی ئەو مووچەیە نەدراوە.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە خوێندنگەیەكی كچان لە شەقڵاوە مامۆستایەك بە شەق لە خوێندكارێك دەدات

لەیەكێك لە خوێندنگەكانی شەقڵاوە به‌ڕێوه‌به‌ری هۆڵێكی تاقیكردنه‌وەكانی‌ پۆلی 12ی ئاماده‌یی له‌به‌رچاوی خوێندكاره‌كانی تر شه‌قی له‌ خوێندكارێك داوه‌. دیار…
Total
0
Share