سەرۆک کۆماری عێراق فەرمانی کۆماریی بۆ دامەزراندنی 86 باڵیۆز دەرکرد

سەرۆک كۆماری عێراق واژووی لەسەر فەرمانی دامەزرانی 86 باڵیۆز دەركرد و، رێکارەکانی دیکەی دامەزراندنی بەشی دووەمی باڵیۆزەکان بەردەوامە و دەستکراوە بە ئامادەکارییەکان.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەكشەممە د. لەتیف رەشید، بەمەبەستی تەواوکردنی رێکارەکانی دامەزراندنیان، فەرمانی کۆماریی 43ی دەرکرد، کە تایبەتە بە دامەزراندنی گروپی یەکەمی باڵیۆزەکان کە 86 باڵیۆزن و لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەران متمانەیان پێدراوە.

هەر لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، لەگەڵ دەسەڵاتە پەیوەندیدارەکان دەستکراوە بە پێداچوونەوە بە رێکارەکانی دامەزراندنی گروپی دووەمی باڵیۆزەکان، پاش تەوبوونی رێکارەکانیان، فەرمانی دامەزراندنیان بۆ دەردەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوای دەستلەكاركێشانەوەی پەرلەمانتارانی سەدر چەند بڕیارێكی نوێی دەركرد

دوای دەستلەكاركێشانەوەی پەرلەمانتارانی فراكسیۆنی سەدر لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و پەسەندكردنی لەلایەن محەمەد حەلبووسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە، موقتەدا…
Total
0
Share