نەوزاد شێخ كامیل: حكومەتی عێراق بڕیاریداوە تەواوی گەنمی جووتیاران وەربگرێت

نەوزاد شێخ كامیل بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم رایدەگەیەنێت، حكومەتی عێراق بڕیاریداوە تەواوی گەنمی جووتیاران وەربگرێت و چاوەڕواندەكرێت ئەو بڕیارە هەرێمی كوردستانیش بگرێتەوە.

راشیگەیاند، لە سەرەتادا 400 هەزار تۆنمان بۆ دیاریكرابوو كە لە جووتیاران وەربگرین و لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا عێراقدا بڕیاردراوە كە تەواوی گەنمی جووتیاران وەربگرێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، ئێمە 400 هەزار تۆن گەنم لە جووتیاران وەردەگرین و دواتر لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق و وەزارەتی بازرگانیی عێراق لەسەر هێڵ دەبین تاوەكو ئەو بڕە دەمێنێتەوە لە جووتیاران وەربگرین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: ئەم هەستە یەکدەنگییەی لەناو کورددا هەیە هیوادارین بگوازرێتەوە بۆ ناو سیاسەتیش

لە پەیامێکدا کە بەبۆنەی بردنەوەی نازناوی باشترین هاندەر لەلایەن یانەی زاخۆوە، قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، ئەم هەستە یەکدەنگییەی لەناو…
Total
0
Share