دوو رۆژ دەكرێتە پشوو

دوو رۆژی ئەم مانگە بەبۆنەی ئەنجامدانی سەرژمێریی گشتییەوە دەكرێتە پشوو.

بڕیارە لە رۆژانی 20 و 21ی ئەم مانگە (تشرینی دووەم) سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان لە سەرتاسەری عێراق بە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستانیشەوە ئەنجامبدرێت.

بڕیاری پشووەكە پێشتر لەلایەن حكومەتی عێراقەوە درچووە و سەرتاسەری وڵات دەگرێتەوە و بەمەبەستی بە دروستی بەڕێوەبردنی سەرژمێرییە.

هەردوو رۆژەكە رێكەوتی رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە دەكەن و بەوەش لەگەڵ رۆژانی هەینی و شەممەی دواتریاندا دەبنە چوار رۆژ پشوو.

بەپێی یاسای پشووە رەسمییەكان كە ئەنجومەنی نوێنەران دەنگی لەسەرداوە و لەلایەن سەرۆك كۆماری عێراقەوە پەسەندكراوە، “ئەنجومەنی وەزیران دەتوانێت پشووی رەسمی بۆ بۆنەی تایبەت رابگەیەنێت، بەمەرجێك لە ساڵێكدا لە حەوت رۆژ زیاتر نەبێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: مەهامی یەكێتی بۆ پێكهێنانی هەردوو حكومەت خزمەتكردنی هاوڵاتییانە بەبێ جیاوازی

بە سەرپەرشتی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە، کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە دەباشان بەڕێوەچوو.…
Total
0
Share